zagros news agency

وەزارەتی پەروەردە ئاسانکاری بۆ ڕاهێنانی بەشێک لە مامۆستایان دەکات

 

​وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان گشتاندنێکی ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، گەرمیان، زاخۆ، سۆران و ڕاپەڕین) کرد سەبارەت بە پرۆسەی ڕاهێنان لە ناوەندەکانی خوێندن.

​بەپێی گشتاندنەکە کە ئیمزای ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی لەسەرە، ئەو مامۆستایانەی وەک مامۆستای ڕاهێنەر کار دەکەن بۆ ئاسانکاری لە کارەکەیان و بە مەبەستی کارئاسانی بەهۆی دووری شوێنی نیشتەجێبوونیان، دەتوانن لەو قوتابخانانەی لە شوێنی جوگرافییان نزیکە خولەکە ببینن.

​مەرجی بەشداریبوونەکە بریتییە لە تەواوکردنی خولەکە بە فۆڕمێک کە واژووی مامۆستای ڕاهێنەر و بەڕێوەبەری قوتابخانەکەی لەسەر بێت، پاشان وێنەیەکی بدرێتە بەشی ڕاهێنان و پەروەردەدان لەگەڵ مامۆستای ڕاهێنەری قوتابخانەکەی خۆیی و بەڕێوەبەری قوتابخانەکەی خۆی بە مەبەستی دلنیا بوونەوە لە بەشداریکردن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاساییی خۆى دەکات

سەڵاح

راگەیندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین

عێراق نیوەی وڵاتی چین کۆلێژی دەرمانسازیی هەیە

سەڵاح