قایمقامی قەزای روتبە لە پارێزگای ئەنبار رایگەیاند، جووڵەی بازرگانی لە رێگەی هەردوو دەروازەی سنووریی “ترێبیل” لەگەڵ ئوردن و “وەلید” لەگەڵ سووریا گەشەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، ئەوەش بەهۆی سەقامگیریی ئەمنییەوە کە ئاسانکاریی زۆری بۆ رەوتی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان عێراق و وڵاتانی دراوسێدا کردووە.
عیماد ریشاوی، قایمقامی قەزای روتبە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “ڕۆژانە نزیکەی هەزار تەنکەر لە ڕێگەی ئەو دوو دەروازەیەوە دەچنە دەرەوە، لە بەرامبەریشدا هەمان ژمارە تەنکەری بەتاڵ دێنە ژوورەوە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی گەشەکردنی جووڵەی گواستنەوەی بازرگانییە.”
ڕیشاوی ئاماژەی بەوەش کرد، هەردوو دەروازەکە پێویستییان بە نۆژەنکردنەوە و گەشەپێدانی ژێرخان هەیە تاوەکو لەگەڵ قەبارەی ئێستای جووڵەی بازرگانی بگونجێن، هەروەها ڕوونیشی کردەوە کە ئەم بابەتە لەلایەن پارێزگاری ئەنبارەوە بەدواداچوونی بەردەوامی بۆ دەکرێت.
لە لایەکی ترەوە، سەرچاوەیەکی دیکە ڕاگەیاند؛ بەهۆی پڕبوونی خەزانەکانی کۆگا لە ناوچەی عەقەبەی ئوردن، نزیکەی هەزار بارهەڵگری عێراقی لەو ناوچەیە گیرساونەتەوە. سەرچاوەکە

