zagros news agency

کێشەی فیفا زیاتر دەبێت و شارەکانی ئەمریکا هەڕەشە لە ئینفانتینۆ دەکەن

لەدوای ئەو ئاڵۆزیانەی دووچاری ئینفانتینۆی سەرۆکی فیفا بوون بەهۆی ئاشکرا بوونی ویستی فرۆشتنی بەشێکی پشکە بازرگانیەکانی مۆندیال،ئێستا کێشەی زیاتر ڕوو لە فیفا دەکەن و شارەکانی میوانداری مۆندیالی 2026 هەڕەشەی تۆمار کردنی سکاڵا دەکەن بەهۆی شکاندنی ئەو بەڵێنانەی پێیاندرابوو لەکاتی مۆندیال.

بەگوێرەی بڵاوکراوەیەکی ڕۆژنامەی ئەتلەتیک بێت،فیفا پێش دەستپێکی مۆندیال بەڵێنی ملیۆنێک دۆلاری بەهەر شارێکدابوو،کە میوانداری یارییەکان بکات،بەڵام دوای ماوەیەک لەتەواو بوونی مۆندیال ئێستا خۆی بێدەنگ کردوە لەم بابەتە و وەڵامی بەرپرسانی شارەکان ناداتەوە،لەبەر ئەمەش ڕەنگە فیفا دووچاری سکاڵا بێتەوە،ئەمەش دەبێتە ساختەکارییەکی نوێ فیفا و ئاڵۆزی نێو تۆپی پێ زیاتر دەکات لەم کاتەدا.

مەبەستی پێدانی ئەم بڕە پارەیە بە شارەکان وەکو قەرەبووە بۆ ئەو 39 ڕۆژەی میوانداری یارییەکانیان کردوە و ئێستا بێدەنگی فیفا زیاتر خەڵکی و یانەکانی و فیدراسیۆنەکانی نیگەران کردوە،کە ڕەنگە ئەمە ببێتە هۆی کێشەیەکی دیکە و تۆپی پێی جیهان بکەوێتە بارێکی خراپ.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ماڵپەڕ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات

hakar herki

پێرێز هەموو شتێک یەکلایی دەکاتەوە

یاسین

کارڤخاڵ : تووشی شکستێکی قورس بووین

یاسین