سیاسه‌تمه‌دارێكی كورد له رۆژئاوای كوردستان ده‌ڵێن: “سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ سوریا و دیداری له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع، زۆر گرنگ بوو پیاده‌كردنی ده‌سه‌ڵاتی دیپلۆماسی و سیاسی باشووری كوردستان بوو به‌تایبه‌ت رۆلی سه‌رۆك بارزانی له چاره‌سه‌ری دۆزی كورد له‌و پارچه‌ی كوردستان”.
مه‌حمود محه‌مه‌د ناسراوە بە (ئەبو سابیر)، سیاسه‌تمه‌داری رۆژئاوای كوردستان بۆ زاگرۆس گوتی: “سه‌ردانی به‌رێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ سوریا سه‌ردانێكی مێژووییه چونكه له میژووی سوریادا هه‌میشه سزای ئه‌وانه‌یان داوه ئاڵای كوردستانیان به‌رز كردوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێستا له كۆشكی سه‌رۆك كۆماری سوریا به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئه‌م ئاڵایه به‌رز ده‌كرێته‌وه، ئه‌مه ده‌بێت وه‌ك مێژوو بنوسریته‌وه، كاك نێچیرڤان بارزانی چ له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و دونیای دیپلۆماسیدا رێزی تایبه‌تی لێده‌گیرێت، ئێمه‌ش وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی سیاسی له رۆژئاوای كوردستان ئومێده‌وارین كه رێككه‌وتنی حكوومه‌تی سوریا و قه‌سه‌ده بكه‌وێته ناو ده‌ستووری سوریا و ده‌ستووری مافی كورد پارێزراوبێت”.
گوتیشی: “چۆن له‌كاتی جه‌نگ له‌نێوان قه‌سه‌ده و سوپای سوریا سه‌رۆك بارزانی سه‌ردانی پاپای فاتیكان و په‌یوه‌ندی به ئه‌حمه‌د شه‌رعه‌وه كرد بۆ راوه‌ستانی جه‌نگ، ئاواش ئێستا كاك نێچیرڤان بارزانی، رۆڵی به‌هێزیان هه‌یه له دیپلۆماسی و چاره‌سه‌ری پرسی كورد به دیپلۆماسی به‌تایبه‌ت ئه‌م سه‌ردانه ئومێدی دروست كردووه به‌وه‌ی بتوانرێت بهلێگهیشتن و گفتووگۆ و دیالۆگ پرسی كورد له سوریا قۆناغێكی باش بچێته پێشه‌وه.

