ئەمشەو کاتژمێر 10:00ی شەو بەکاتی هەرێمی کوردستان لەگەڕی دووەمی چامپیۆنزلیگ یانەی ڕیاڵ مەدرید لەیاریگای ئۆڵۆمپیکۆ لە ئیتاڵیا لەسەر شانۆی ئۆڵۆمپیکۆ دەبێتە میوانی یانەی ڕۆما، چاوەڕوانی یارییەکی بەهێز و پڕ ڕکابەری دەکرێت بەهۆی بەهێزی هەردوو تیپ.
ڕیاڵ مەدرید ئەم وەرزە لەگەڵ جۆزێ مۆرینیۆی پورتوگالی لەزۆربەی یارییەکانی بە ئاستێکی بەرز دەردەکەوێت،لەلالیگا چوارەمی ڕیزبەندی گرتووە بە 18 خاڵ و لەچامپیۆنلیگیش یاری گەڕی یەکەمی لە ئینتەر میلان بردەوە و لەپلەکانی پێشەوەی ڕیزبەندی قۆناغی خول دەبیندرێت.
هەرچی یانەی ڕۆمایە لەبارودۆخێکی باشدا ناڕوات و یانەکە لەکۆی چوار یاری ڕابردوودا تەنها یەک یاری بردۆتەوە و سێ بەرامبەر بوونیشی هەبووە،بۆ ئەم یارییەش بێبەش دەبێت لە چوار یاریزانی خۆی بەهۆی پێکانەوە،بەڵام کارگێڕی یانەکە و یاریزانان دووپاتیان کردۆتەوە هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ بردنەوەی ئەو یارییە.
ئەوەی جێگای سەرنجە جارێکی دیکە مۆرینیۆ دەچێتەوە ڕۆما و یاریگای ئۆڵۆمپیکۆ،کە ساڵانێک وەکو ڕاهێنەری لەو یانەیە کاری کردوە و نازناوی کۆنفرانس لیگی لەساڵی 2022 لەگەڵ گورگەکان بەدەست هێنا.
“سەرکار ڕێبوار”

