نەسەیف جاسم خەتتابی، پارێزگاری کەربەلا، ڕۆژی سێشەممە ئاشکرای کرد کە لە ماوەی ڕۆژانی زیارەتی ئەربەعیندا زیاتر لە ۲۲ ملیۆن کەس چوونەتە ناو پارێزگاکەوە، کە نزیکەی ۵ ملیۆن زیارەتکاری عەرەب و بیانییان تێدایە.
خەتتابی لە کاتی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: «کاری تەواوکاری لە نێوان مەزارگە پیرۆزەکان، پارێزگا و حکومەتی فیدراڵیدا، هاوکار بووە لە سەرکەوتنی پلانە ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان بۆ زیارەتەکە».
زیادیشی کرد: «زیارەتەکە لەژێر سەرپەرشتیی دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکان و وەزارەتە خزمەتگوزارییە فیدراڵییەکاندا بوو، کە یەکەم پشتیوان بوون بۆ سەرکەوتنی پلانەکان».
خەتتابی ڕوونی کردەوە: «شارەوانیی کەربەلا توانینیایەتی نزیکەی ۶۵۰ هەزار تۆن زبڵ و خاشاک کۆ بکاتەوە، جگه لە دابینکردنی زیاتر لە ۵۰۰ ملیۆن مەتر سێجا ئاوی خاوێنی شیاو بۆ خواردنەوە، و دابینکردنی ۵۰ ملیۆن لیتر سوتەمەنی»، جەختیشی کردەوە کە ئەم ئامارانە ڕەنگدانەوەی قەبارەی ئەو هەوڵە گەورەیەن کە پارێزگاکە لە ڕێگەی دامەزراوە خزمەتگوزارییە جیاوازەکانییەوە لە ماوەی زیارەتی ئەربەعیندا داویەتی.
پارێزگاری کەربەلا ئاماژەی بەوەش کرد: «۱۸ هەزار موکێبی حسێنی و ۲۵۰۰ موکێبی بیانی بەشدارییان لە زیارەتەکەدا کردووە، سەرەڕای ماڵی هاوڵاتییانی کەربەلا کە بەشدارییان لە دابینکردنی پێداویستییە لۆجیستی و خزمەتگوزارییەکانی زیارەتەکەدا کردووە».

