ئێوارەی رۆژی. سێشەممە، رێوڕەسمی ناساندنی کتێبی نووسەر جەمال جەباری بە ناونیشانی “هەناسە تەزیوەکان” لە نووسینی جەمال جەباری، لە ناوەندی گەنجانی هەولێر بەڕێوەچوو.
لە رێوڕەسمەکەدا، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سیروان عوسمان، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و لەگەڵ ژمارەیەک لە نووسەران، ڕۆشنبیران، هونەرمەندان و ئەدەبدۆستان ئامادەبوون.
لەگفتوگۆکاندا، باس لە ناوەڕۆک، تایبەتمەندی و گرنگی پەرتووکەکە کرا و ئاماژە بە ڕۆڵی ئەم جۆرە بەرهەمە ئەدەبییانە لە دەوڵەمەندکردنی ئەدەبی کوردی و پەرەپێدانی بزوتنەوەی ڕۆشنبیری لە هەولێر کرا.
کتێبی “هەناسە تەزیوەکان” لەسەر ئەرکی پارێزگاری هەولێر چاپ و بڵاوکراوەتەوە، وەک هەنگاوێک بۆ پشتگیری لە بەرهەمی ڕۆشنبیری و ئەدەبی و هاندانی نووسەران لە شاری هەولێر .

