zagros news agency

حەسەن شەریف “عیسێ دەلا”ـی بە کلیپێکی نوێ بڵاوکردەوە

هونەرمەندی ناسراوی کورد، حەسەن شەریف، نوێترین بەرهەمی هونەریی خۆی بەناوی “عیسێ دەلا” بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاوکردەوە، تێیدا دیمەنە دڵڕفێن و مێژووییەکانی شاری ئامێدی کردووەتە پاشخان.

بەرهەمە نوێیەکەی حەسەن شەریف لە ئاوازی خۆیەتی و لە تێکستی ئەدیب چەلکییە.

تایبەتمەندیی سەرەکیی ئەم ڤیدیۆکلیپە، شوێنی وێنەگرتنەکەیەتی. کلیپەکە لە نێو سرووشت و شوێنەوارە دێرینەکانی قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک وێنەگیراوە. دیمەنی دەرگای ئامێدی، کۆڵانەکان و دیمەنی شاخاوی ناوچەکە، جوانییەکی تایبەتیان بە بەرهەمەکە بەخشیوە و لەگەڵ ناوەڕۆکی فۆلکلۆریی گۆرانییەکە یەکانگیرن.

“عیسێ دەلا” چیرۆکێکی دێرینی ناوچەکەیە و حەسەن شەریف ویستوویەتی لە ڕێگەی ئەم کلیپەوە جارێکی دیکە ئەم بەشەی کەلەپووری کوردی بە زیندوویی بهێڵێتەوە.

حەسەن شەریف بە یەکێک لە دەنگە دیارەکانی کورد دەناسرێت و خاوەنی چەندین ئەلبووم و ڤیدیۆکلیپە. 

کلیپەکە لە دەرهێنانی کامیران بێتاسی، دەرهێنەری سینەماییە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و پلاتفۆرمە هونەرییەکان بڵاوکراوەتەوە و لە ماوەیەکی کەمدا پێشوازییەکی گەرمی لەلایەن هەوادارانییەوە لێکراوە.

لینکی بەرهەمەکە

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمین هانی هونەرمەندی مەغریبی ماڵئاوایی لە ژیان کرد

ART

داهاتی “Smile 2” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

دزەپێکردنی زانیارییەکان کێشە بۆ ڕێوڕەسمی هاوسەرگیری تایلۆر سویفت دروست دەکات

ART