zagros news agency

هەموو شتێک کۆتایی پێهات و ماستانتونۆ ڕیاڵ مەدرید جێدەهێڵێـت

 

یانەی فیۆرێنتینای ئیتاڵی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید گەیشتە ڕێککەوتن بۆ ئەوەی بە خواستن فرانکۆ ماستانتونۆی ئەستێرەی لاوی ئەرجەنتینی بۆ وەرزی 2026-2027 وەربگرێت.

بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە، ماستانتونۆ لەگەڵ فیۆرێنتینا دەست بە ئەزموونێکی نوێ دەکات لە خولی ئیتاڵیا، ئامانجی بەدەستهێنانی کاتی یاریکردن و ئەزموونی زیاترە لە یەکێک لە خولە بەهێزەکانی ئەوروپا پێش ئەوەی لە مانگی حوزەیرانی 2027 بگەڕێتەوە بۆ یانەی ڕیال مەدرید.

ماستانتونۆ بە یەکێک لە بەهرەمەندە گەنجە ئومێدبەخشەکانی تۆپی پێی ئەرجەنتین دادەنرێت، ڕیال مەدریدیش حساب بۆ ئەم خواستنانە دەکات بۆ خێراکردنی گەشەسەندنی و وردترکردنی تواناکانی،ئەمەش ئامادەکاری دەکات بۆ گەڕانەوەی بە ئاستێکی بەرزتر و بەرەوپێشچوونی گەورەتر.

هەواڵی پەیوەندیدار

یۆڤانتۆس بەنیازە وەرزی داهاتوو ئینزاگی بگوازێتەوە بۆ یانەکەی

یاسین

یانەی نەسر سزا درا

یاسین

ڕووداوێکی نامۆ گڕی لە یاری لیڤەرپوڵ و کریستاڵ پاڵاس بەردا

یاسین