zagros news agency

کیمیچ : سەرکەوتنێکی گرنگمان بەدەستهێنا

 

جۆشوا کیمیچ ئەستێرەی یانەی بایرن میونشن ستایشی سەرکەوتنی سەختی تیپەکەی کرد بەرامبەر فرایبۆرگی میوانداری ئەمشەو.
بایرن میونشن هاوسەنگی خۆی گەڕاندەوە دوای دۆڕانی ئەوروپی بەرامبەر فاینۆرد، لە گەڕی نۆزدەهەمی خولی ئەڵمانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە فرایبۆرگی بردەوە.
کیمیچ وتی: بەڵێ، سەرکەوتن تەنها عەقڵیەتییە، پێشتر یاریی باشترمان ئەنجامدا، بەڵام سەرکەوتنی ئەمڕۆ سوودێکی زۆرمان پێدەگەیەنێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ئەوەی بە ئەنجامی 2-0 سەرکەوتنمان بەدەستهێنا، کەمێک کۆنتڕۆڵمان لەدەستدا، فرایبۆرگ لە هیچەوە گۆڵی تۆمارکرد، وەک ئەوە نەبوو لە قۆناغێکی فشاردا بن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بارسێلۆنا شوێنی یارییەکەی بەرامبەر ڤالێنسیا ئاشکرا دەکات

یاسین

لالیگا.. سێلتاڤیگۆ خاڵێکی گرنگی لە بەرشەلۆنە وەرگرت

یاسین

هالاند؛ پێویستە بەردەوامی بدەمە هاتریک تۆمار کردن

یاسین