zagros news agency

مەترسی لەسەر تایبەتمەندی بەکارهێنەرانی ئەپڵ دروست بوو

 

توێژەرانی ئاسایشی سایبەری کەلێنێکی جدییان لە خزمەتگوزاری Private Relay کۆمپانیای ئەپڵدا دۆزیوەتەوە کە دەبێتە هۆی ئاشکرابوونی ناونیشانی ئایپی (IP Address)ی ڕاستەقینەی بەکارهێنەران.

ئەم خزمەتگوزارییە کە بۆ بەشداربووانی +iCloud بەردەستە و کاری سەرەکی پاراستنی تایبەتمەندی و شاردنەوەی شوێنی بەکارهێنەرانە لە کاتی گەڕان لە وێبدا، لە هەندێک بارودۆخدا شکستی هێناوە و ڕێگەی داوە وێبساێتەکان ئایپی ڕاستەقینەی ئامێرەکان ببینن.

ئەپڵ ڕاستەوخۆ درکی بە مەترسی ئەم کەلەبەرە ئاسایشییە کردووە و کار لەسەر چاککردنەوەی دەکات، بەڵام تا بڵاوکردنەوەی نوێکاریی نوێ، شارەزایان بەکارهێنەران ئاگاداردەکەنەوە تا زیاتر وشیار بن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بارسێلۆنا ئەستێرەیەکی بۆ گەڕایەوە

یاسین

وەزارەتی پەروەردە ڕێنمایی و خشتەی کاتیی ناونووسین و دابەشکردنی بەشی وانەکانی بۆ ساڵی نوێی خوێندن ڕاگەیاند

یاسین

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەزیری وزە و ژێرخانی ئیماراتی کۆبووەوە

یاسین