وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى فەرمانبەران و مامۆستایان ئاگادار دەکاتەوە کە حکومەتی هیندستان لە ڕێگەی (Indian Technical and Economic Cooperation (ITEC)) ژمارەیەک کۆرسی راهێنانی جۆراو جۆر لەسەر ئەرکی خۆی راگەیاندوە.
خولەکان چەندین بوارى جۆراو جۆر دەگرێتەوە، وەک تەکنەلۆژیای زانیاری، زیرەکی دەستکرد، بەڕێوەبردنی گشتی، کارگێڕی و ئافراندنی کار، وزەی نوێبووەوە، پەروەردە، دارایی، بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات، کشتوکاڵ، تەندروستی، پاراستنی ژینگە و چەندین بوار و پسپۆڕیی تر.
بەرنامەی *ITEC* هەموو خەرجییەکانی وەک گەشتی نێودەوڵەتی (هاتووچۆ)، شوێنی نیشتەجێبون، پارەی مانگانەی ژیان، کەرەستە و ماددەکانی فێرکاری و هەموو خەرجییە سەرەکییەکانی خولەکە دابین دەکات.
هەر کەسێک مەرجەکانی بەرنامەکەی تێدا بەرجەستە دەبێت و ئارەزوی بەشداری لە کۆرسەکانی راهێنان دەکات، تکایە داواکاری لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پێشکەش بە سەرچاوەی کۆرسەکان بکەن:
https://itecgoi.in/upcoming_courses
کۆرسی راهێنان:
بۆ کۆرسەکانی راهێنان وەزارەتەکەمان هیچ مەرجێکی نیە، بەڵام لە کاتێک داوای نوسراوی پشتگیری دەکرێت، دەبێت سەرەتا نوسراو لە فەرمانگەکەی خۆت بهێنێت، ئەوکات وەزارەت دەتوانێت پشتگیری کاندیدبونى بکات.
تێبینی:
– بۆ زانیاری زیاتر تکایە لینکی کۆرسەکان بە وردی بخوێننەوە.
– بۆ هەر پرسبارێک یان زانیاری زیاتر سەرەتا سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.

