zagros news agency

ئەنچیلۆتی: کێشەی ئێمە مباپێ نییە

 

کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی، ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید، بەرگری لە کیلیان مباپێی ئەستێرەی تیپەکەی کرد، دوای ئەو ڕەخنانەی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕووبەڕووی بووەوە. بەهۆی دابەزینی ئاستەکەیەوە.
ئەنچیلۆتی لە میانی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی ناساندنی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی خیتافی، کە بڕیارە سبەی یەکشەممە بەڕێوەبچێت، وتی: “لە هەموو ساڵەکانی ژیانی وەرزشیمدا، ساڵی ڕابردوو ئاسانترین ساڵ بوو”.
ئاماژەی بەوەشکرد، باشترە لە مانگی نۆڤەمبەر یان مانگی کانوونی دووەمدا کێشەکە بدۆزیتەوە نەک لە مانگی نیسان یان ئایاردا، چونکە ئەو کاتە ئێمە کێشەیەکمان هەیە و چارەسەری دەکەین.
هێشتا لە لالیگا شەڕ دەکەین، شتە باشەکانیش لە ئارادان.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای samsung کاتژمێرێکی زیرەکی نمایش کرد

یاسین

سەرەڕای پەرەسەندنی ناکۆکی لەگەڵ ئەمریکا هەناردەی چین زیادی کردووە

یاسین

سه‌رۆكی حکومەت پێشوازی له‌ شاندێکی ژاپۆنی دەکات

سەڵاح