ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەوڵی کۆبوونەوەی نائاسایی بۆ دۆخی دارایی و مووچەی فەرمانبەران دەدەن.
جوتیار سندی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگەیاند، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەوڵەکانی دەست پێکردووە بۆ ئەوەی هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەیەکی نائاسایی سەبارەت بە دۆخی دارایی و پرسی دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران ئەنجام بدات و له‌وباره‌شه‌وه واژۆیه‌كی زۆری پەرلەمانتاران كۆ كراوه‌ته‌وه.
ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق له ته‌نگژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی دارایی دایه، 3 ترلیۆن دینار كورتهێنانی هه‌یه و بانگهێشتی وه‌زیری دارایی كراوه بۆ روونكردنه‌وه له‌سه‌ر رێکارەکانی وەزارەتەکەی بۆ چارەسەری قەیرانەکان و دۆزینەوەی میکانیزمێک بۆ دەستەبەرکردنی مووچە لە کاتی خۆیدا.

