zagros news agency

کارەبای هەولێر: هاوبەشانی ماڵان پێشوازی لە بڕیاری داشکاندنی ٥٠٪ی قەرزەکانیان دەکەن

 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای هەولێر ڕایگەیاند، دوای چوونە بواری جێبەجێکردنی بڕیاری لێخۆشبوونی ٥٠٪ لە قەرزە کۆنەکان، هاوبەشانی کارەبا بە شێوەیەکی بەرچاو دەستیان کردووەتەوە بە دانەوەی قەرزەکانیان.

مەرجەکانی سوودمەندبوون:
بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی کارەبا، ئەم داشکاندنە تەنها ئەو قەرزانە دەگرێتەوە کە هی پێش دەستپێکردنی “پڕۆژەی ڕووناکی”ین. بۆ سوودمەندبوون لەم بڕیارە، پێویستە هاوبەشانی ماڵان تەواوی بڕی قەرزە داشکێندراوەکە بە یەکجار (نەختینە) بدەنەوە.

دوایین دەرفەت:
وەزارەتی کارەبا جەختی کردووەتەوە کە ئەم لێخۆشبوونە “ناوازەیە” و بۆ دوایین جارە ئەنجام دەدرێت. هەروەها ئاماژە بەوە دراوە کە سەرجەم هاوبەشان، چ ئەوانەی لە ناو پڕۆژەی ڕووناکین و چ ئەوانەی لە دەرەوەی پڕۆژەکەن، دەتوانن بۆ قەرزە کۆنەکانیان سوود لەم دەرفەتە وەربگرن.

جێی وەبیرهێنانەوەیە، بڕیاری داشکاندنی ٥٠٪ی قەرزە کۆنەکانی کارەبا لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە تەمموزی ڕابردوودا پەسەند کرا بە مەبەستی سووککردنی باری دارایی هاووڵاتیان.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

چۆن شۆفان لەسەر مێزی نانی بەیانییەوە گواسترایەوە بۆ بەرهەمەکانی جوانکاری؟

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، پيرۆزبايى له‌ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌كات

دڵشاد

سۆمۆ: بەمزووانه رۆژانه 200 هەزار بەرمیل بەرهەمهێنانی نەوت زیاد دەکەین

یاسین