zagros news agency

هەناردەی برنجی تایلەند بۆ عێراق دەوەستێت

 

هەناردەی برنجی تایلەندی لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2026دا بە ڕێژەی 18.81 لە سەد لە سەر بنەمای ساڵانە دابەزی، ئەوەش بەهۆی کێبڕکێی توندی جیهانی و پچڕانی بارکردنەکان بۆ عێراق لە مانگی ئازاری ڕابردووەوە بەهۆی بارودۆخی ناوچەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە.
ئیدارەی دەرەوەی بازرگانیی تایلەندی ڕایگەیاند، هەناردەی برنج لە ماوەی نێوان کانوونی دووەم بۆ حوزەیرانی 2026 گەیشتووەتە 3.28 ملیۆن تۆن، بە بەهای زیاتر لە 1.91 ملیار دۆلار. واتە عێراق یەکێک بووە لە بازارە سەرەکییەکانی برنجی تایلەندی، و ڕاگرتنی هەنارەدەکردن بۆی لە مانگی ئادارەوە زیانێکی گەورەی بە داهاتی هەناردەکردنی بانکوک گەیاندووە.
سەرەڕای ئەم ئاستەنگانە، حکومەتی تایلەند سورە لەسەر بەدیهێنانی ئامانجی ساڵانەی خۆی بۆ هەناردەکردنی حەوت ملیۆن تۆن برنج لە ساڵی 2026دا. هاوکات، وەزارەتی بازرگانیی تایلەند ڕایگەیاند کە بۆ قەرەبووکردنەوەی بازاڕی عێراق، کار لەسەر فراوانکردنی هەناردەکردن بۆ بازارە جێگرەوەکان دەکات، لەوانە مالیزیا، فلیپین، ئەفریقای باشوور، کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ، و موزامبیک.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران کوشتنی خامنەیی پشتڕاست کردەوە

سەڵاح

نوێنەری سەرۆکی حکومەت، ساڵیادی دامەزراندنی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان پیرۆز دەكات

یاسین

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دابەزینى تۆمار کرد

سەڵاح