zagros news agency

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 10/12، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان و سەرۆک وەزیرانی پێشووی فیدراڵ کرد.
لە دیدارەکەدا، دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، تاوتوێ کرا.
هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی لایەنە سیاسییەکانی عێراق بۆ پشتگیریکردنی حکومەتی فیدراڵ لەپێناو زیادکردنی داهاتی گشتی و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان و خزمەتکردنی گشت هاووڵاتی و پێکهاتەکان بێ جیاوازی.
لە تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، سەرۆکی حکومەت جەختی لە پێویستیی ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و دەستنیشانکردنی بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی فیدراڵ بۆ ساڵی 2027 کردەوە، کە پێویستە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە و بەپێی ڕێژەی 14%ی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان بێت کە ئەنجامی پەسەندکراوی دوا سەرژمێریی گشتییە کە لە ساڵی 2024 ئەنجام درا.
May be an image of dais, the Oval Office and text

هەواڵی پەیوەندیدار

وەسیم گەیلان: لە هەر پێنج عێراقییەک یەکێکیان جگەرە دەکێشێت

سەڵاح

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە سوپای ئەمریکا و بەریتانیا دەکات

یاسین

دووسەد ملیار دینار بۆ جووتیارانی هەرێمی کوردستان دەنێردرێ

یاسین