گواستنەوەی ڕۆدریی ناوەندکاری تەمەن 30 ساڵانی مانچستەر سیتی بۆ یانەی ڕیال مەدرید تووشی گرێکوێرەی گەورە بووە و بەرەو هەڵوەشاندنەوە دەچێت. بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی ئەتلەتیک، هۆکاری سەرەکی بۆ ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ڕۆدری داوای گرێبەستێکی چوار ساڵەی کردووە.
لە کاتێکدا ئۆفەرەکەی ڕیال مەدرید کەمترە لەو ماوەیە. جیا لەوەش، گرژییەکی کۆن لە نێوان فلۆرێنتینۆ پێرێز و یاریزانەکەدا هەبووە، کە پەیوەندی بە ئامادەنەبوونی ڕیال مەدریدەوە هەبووە لە مەراسیمی باڵۆندۆردا.
لە لایەکی دیکەوە، یانەی بەرشەلۆنە لە نزیکەوە چاودێریی دۆخەکە دەکات، سەرەڕای ئەوەی هانسی فلیک هێڵی ناوەڕاستی بە لەپێشینە نەزانیوە.
ئەم ڕووداوانە لە کاتێکدا دێن کە یانەی مانچستەر سیتی داوای 65 ملیۆن یۆرۆ دەکات و تاوەکو کۆتایی مانگی ئاب دەست کراوە دەبێت بۆ هەڵسەنگاندنی ئۆفەرەکان.

