”ده‌بێ لۆژیكی سیاسی شوێنی ئه‌و به‌ناو ئۆپۆزسیۆنانه بگرێته‌وه كه بوونه‌ته گوته‌بێژی ده‌سه‌ڵات له سلێمانی“
”خه‌ڵكانێك هه‌بوون به ناوی ئۆپۆزسیۆن نۆ نۆیان ده‌كوشت و ده ده‌یان دەشاردنهوه، ئێستا بوونه‌ته گوته‌بێژی حزبی ده‌سه‌ڵات له سلێمانی“
ئه‌ندامێكی پێشووتری په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری باس له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆك بارزانی و ئه‌میری كۆمه‌ڵی دادگه‌ری ده‌كات و به باشی ده‌زانێت په‌یوه‌ندیی سیاسییه‌كان ئاسایی بكرێنه‌وه.
عوسمان كانی كورده‌یی، په‌رله‌مانتاری پێشووتری كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ (زاگرۆس) گوتی: “سه‌ردانی مامۆستا عه‌لی باپیر بۆ لای كاك مه‌سعود بارزانی زۆر گرنگ بوو‌و له‌م كات و دۆخەدا گرنگه هه‌موو حزبه‌كانی كوردستان لێك نزیك ببنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له یه‌كتری تێبگه‌ن و تاوتوێی ئه‌و قه‌یران و گرفتانه بكه‌ن، چونكە هه‌موومان له‌ناو یه‌ك كه‌شتیداین و چاره‌نووسمان به‌یه‌كه‌وه به‌ستراوه، ئه‌م سه‌ردانه بۆیه گرنگ بوو چونكه مامۆستا عه‌لی باپیر داواكار و سكاڵایه‌كی زۆری بۆ هاتبوو له‌سه‌ر بابه‌تی قه‌یرانه‌كان و له‌وێش له كۆبوونه‌وه‌كه دیاره ئه‌م بابه‌تانه باس كراون”.
گوتیشی: “راسته هه‌ر لایه‌نێك تێڕوانینی جیاوازی هه‌یه، به‌ڵام هه‌موومان بۆ خزمه‌تكردنی كوردستانه و گرنگه تاوتوێی ئه‌و قه‌یرانانه بكرێت، به‌داخه‌وه خه‌ڵكانێك هه‌بوون به ناوی ئۆپۆزسیۆن نۆ نۆیان ده‌كوشت و ده ده‌یان دەشاردنهوه ئێستا بوونه‌ته گوته‌بێژی حزبی ده‌سه‌ڵات له سلێمانی، ده‌ركه‌وت ده‌بێت گوتاری لۆژیكی سیاسی و په‌یوه‌ندیی حزبه‌كان شوێنگره‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه بێت كه یاریی به چاره‌نووس و ده‌نگی خه‌ڵكه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش به كۆبوونه‌وه و دیداری برایانه ده‌بێت.“
عوسمان كانی كورده‌یی، راشی گه‌یاند: ”زۆر گرنگه ئه‌م سه‌ردانانه به‌رهه‌میان هه‌بێت و دۆخه‌كان بەرەو باشە بگۆڕدرێن.“

