zagros news agency

ڕیاز بانگهێشتی عەلی زەیدی دەکات بۆ سەردانیکردنی سعوودیە

 نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ عەلی زەیدی پێشوازی لە خالید بن عەلی ئەلحومەیدان، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی سعوودیە و شاندی یاوەری کردووە.
شاندە سعوودیەکە پەیامێکی فەرمی سەرکردایەتیی شانشینی سعوودیەیان گەیاندووەتە سەرۆکوەزیرانی عێراق و تێیدا بانگهێشتنامەکەیان بۆ سەردانیکردنی ڕیازی پایتەخت نوێ کردووەتەوە.
ئەم هەنگاوە دیپلۆماسییە دوای قۆناغێک لە ساردی و دواخستنی سەردانەکە دێت، کە پێشتر بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و سعوودیە بۆ سەر پێگەی گروپە چەکدارەکان لە عێراق پەکخرابوو. بەپێی سەرچاوە فەرمییەکان، لە ئێستادا لە ڕێگەی کاراکردنەوەی لیژنە ئەمنییە هاوبەشەکانەوە، زەمینە بۆ ئەنجامدانی ئەم سەردانە لە داهاتوویەکی نزیکدا خۆش کراوە

هەواڵی پەیوەندیدار

بە فەرمان و ڕەزامەندیی مەسرور بارزانى، (100) ڕێگەپێدانى دیكەی دروستکردنى خانوو لە سەر زەوی سندووقی ڕادەستى خاوەنەکانیان کرا

سەڵاح

میدیای ئەمریکی: ئەگەری سەردانی ترەمپ بۆ چەند وڵاتێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تورکیا لە مانگی مایسدا هەیە

سەڵاح

بریندارانی حەشدی شەعبی لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی مانیان گرت

یاسین