zagros news agency

هەیبەت حەلبووسی به سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا

 

ئەمڕۆ یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق دەستی پێکرد و تا ئێستاش بەردەوامه و له قۆناغی یەکەم سەرۆکی پەرلەمانی هەڵبژێردرا.

له دانیشتنی یەکەمی پەرلەمان 309 پەرلەمانتار سوێندی یاساییان خوارد و بەشدارییان له هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی کرد.

هەیبەت حەلبووسی، سالم عیساوی و عامر عەبدولجەبار کاندیدی سەرۆکی پەرلەمان بوون.

لەناو ئەم سێ کاندیده هەیبەت حەلبووسی له کۆی 309 دەنگ به 208 دەنگ به سەرۆکی پەرلەمانی هەڵبژێردرا.

له قۆناغەکانی دواتر هەر ئەمڕۆ جێگرانی یەکەم و دووەمی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێن و شاخەوان عەبدوڵڵا کاندیدی پارتییه بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.

هەواڵی پەیوەندیدار

51%ی کارەکانی سایلۆی هەڵەبجە تەواو بووە

یاسین

ناتانیاهو: ئیسرائیل خوازیاری پەیوەندییەکی باشە لەگەڵ حکوومەتی نوێی سووریا

یاسین

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له‌ ئێزدییان ده‌کات

دڵشاد