لەڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی لە ڕاپۆرتێکی نوێیدا ئاشکرای کردی یانەی بارسێلۆنا لەگفتوگۆکانی لەگەڵ پاریس سانجێرمان بەرەوپێش چوونێکی زۆری بەخۆوە بینیوە و هەردوو لایەن لەسەر گواستنەوەی فێران تۆرێسی ئەستێرەکەی بلوگرانا نزیکن لەڕێککەوتنی کۆتایی،کە تاکو ئێستا بۆ زۆربەی مەرجەکان هەردوولا لاری نواندیان نەبووە.
بەگوێرەی زانیارییەکان بێت بارسا داوەی 50 ملیۆن یۆرۆ دەکات بۆ تۆرێس،پاریس سانجێرمانیش هیچ ناڕەزایەتی نەبووە و لەگەڵ یاریزانەکەش لەسەر مەرجە تاکەکەسیەکان ڕێککەوتوون،کە بۆ مووچەی ساڵانە و شایستە دارایی و پشکەکان قسە کردن کۆتایی پێهاتووە.
بەگوێرەی چەند زانیاری دیکە بێت لەماوەی ئەم هەفتەیە یان هەفتەی داهاتوو پاریس سانجێرمان فێران تۆرێس بە میدیاکان دەناسێنێت و هیوای هەیە لەماوەیەکی کورتدا یاریزانەکە لەنێو باخچەی شازادەکان ببیندرێت.
“سەرکار ڕێبوار”

