zagros news agency

فیفا وەڵامی مشتومڕەکانی هەڵەی ناوبژیوانەکەی یاری ئەرجەنتین و سویسرا دەداتەوە

دوای ئەوەی دوێنێ ئەنجوومەنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ ئاشکرای کرد کارتە سوورەکەی بریڵ ئیمبۆلۆی سویسری لەیاری بەرامبەر ئەرجەنتین هەڵە بووە و لەو کاتە ژووری ڤار هیچ دەسەڵاتێکی بەسەر ئەم بابەتەوە نەبووە،مشتومڕێکی زۆر کەوتە نێو میدیاکان و تانە و نەشتەری زۆر ئاڕاستەی فیفا و ناوبژیوانی یارییەکە کرا،ئەمڕۆ فیفا بەفەرمی وەڵامی هەبوو لەسەر ئەم بابەتە.

لە ڕاگەیاندراوێکدا یەکێتی تۆپی پێی جیهان FIFA،وەڵامی ئەو مشتومڕانەی دایەوە و ئاشکرایان کرد؛ئێمە لەکاتی یارییەکاندا چەند جارێک لەڕێگای ڤارەوە ناوبژیوانمان ئاگادار کردۆتەوە لەهەڵەی بڕیارەکان،کە یاریزانەکە سیناریۆی کردوە لە هەندێک حاڵەتی فاوڵ،بەڵام لەم بابەتە و چەند بابەتێکی دیکە هەڵە هەبووە لە بڕیارەکان و ئێمەش پێداچوونەی تەواو دەکەین بۆ هەموو شتێک،بڕیارەکەی ئەنجوومەن ڕەزامەندی ئێمەی لەسەر بووە،جا ئەو هەڵەیە لەڤار کراوە یان ناوبژیوان ئێمە خەریکی گفتوگۆین بۆ دەرئەنجامی کۆتایی بڕیارەکان.

شایەنی باسە لە مۆندیالدا چەند حاڵەتێک ڕوویاندا بوونە جێگای سەرنج و قسە کردن،کە بەشێکی زۆری حاڵەتەکان کاردانەوەی گەورەیان بەدوای خۆیاندا هێنا،فیفاش لەبەشێکیان بێدەنگی هەڵبژارد،بەڵام دوای ئەو قسانەی ئەنجوومەنی تۆپی پێ لەسەر ئەم بابەتەیان ورووژاندنی زیاتری دروست کرد.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

بارسێلۆنا دەیەوێت میوانداری یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ بکات

یاسین

مان سیتی وەڵامێکی توندی تۆتنهام دەداتەوە

یاسین

خولی نایابی کوردستان دەست پێدەکاتەوە

یاسین