لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پێش یاریەکەیان بەرامبەر یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید ئەلڤارۆ ئاربێلوا ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید هاتە بەردەمی میدیاکان و دەربارەی یاریەکە لێدوانیدا و باسی گەڕانەوەی هەندێک لە ئەستێرەکانی یانەکەی کرد و لەسەر گرنگی یاریەکە قسەی خۆی کرد.
ئاربێلوا وتی؛ کیلیان بۆ یاریەکەی سبەی بەشداری دەکات،بێگومان هیچ کێشەیەکی نەماوە و لەپێکانەکەی چاک بۆتەوە،بێلینگهامیش تەواو چاک بۆتەوە،کە گەڕانەوەی بۆ یاریگا بۆ ئێمە هەواڵێکی دڵخۆشکەرە.
سەبارەت بە گرنگی یاریەکەش ئاربێلوا وتی؛ ئێمە دەزانین بەرامبەر چ یانەیەکی گەورە یاری دەکەین و لە گرنگی یاریەکە باش تێدەگەین،دەمانەوەێت هاندەرانی یانەکەمان زیاتر دڵخۆش بکەین بە بردنەوەمان و متمانەی تەواوم بە یاریزانەکانم هەیە لەم یاریە.
قەرار وایە سبەی شەو کاتژمێر 11ی شەو بەکاتی هەرێمی کوردستان لەسەر یاریگای سانتیاگۆ بێرنابێۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید میوانداری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بکات لە گەڕی 29ی لالیگا.
“سەرکار ڕێبوار”

