zagros news agency

ئەسالە نەسری دوای ساڵانێک دابڕان دەگەڕێتەوە دیمەشق

گۆرانیبێژی ناسراوی سووری، ئەسالە نەسری، گەڕانەوەی خۆی بۆ شاری دیمەشق لە مانگی ئابدا ڕاگەیاند.

نەسری ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، سەردانەکەی هەڵگری هەستی ناخۆش و یادگارییەکانی منداڵییەتی لە شاری دیمەشق. ئەو هونەرمەندە ڕوونیکردەوە، سەرەتا سەردانی ماڵی بنەماڵەکەی لە گەڕەکی مەززە دەکات و پاشان دەچێتە ماڵی داپیرەی لە شەقامی بەغدا.

ئەسالە نەسری هیوا دەخوازێت شەوێک لەو ماڵەدا بمێنێتەوە و بەیانیان بە دەنگی بانگی بەیانی لە خەو هەستێت.

ئەم سەردانە دوای ساڵانێکی درێژ لە دوورکەوتنەوە دێت و تەنیا مەبەست لێی دیدار لەگەڵ خزم و دۆستە کۆنەکانیەتی.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق دەكات

یاسین

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

ئاسایشی عێراق ڕزگارکردنی دوو ڕفێندراوی لە ئێران ڕاگەیاند

یاسین