zagros news agency

دادگای باڵای فیدڕاڵی چەند سکاڵایەکی دژ بە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەت کردەوە

 

ئەمڕۆ چوارشەممە (19ی ئابی 2026)، دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق، ئەو سکاڵایانەی ڕەت کردەوە، کە لەلایەن هەریەک لە (وەزیری داراییی فیدراڵی، بەڕێوەبەری گشتیی بانکی ڕافیدەین، بەڕێوەبەری گشتیی بانکی ڕەشید و بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای دڵنیاییی نیشتمانی)، لە دژی حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆمار کرابوون.
ئەو سکاڵایانەی تۆمار کرابوون، تانەیان لە نادەستووریبوونی بڕیاری ژمارە (3326)ی ساڵی 1992 دەدا و داوای هەڵوەشاندنەوەیان دەکرد، کە پەیوەستە بە تۆمارکردن و گواستنەوەی خاوەنداریەتیی موڵک و باڵەخانە حکومییەکان لە هەرێم، بۆ سەر ناوی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
دادگای فیدراڵی بڕیاری دا، سەرجەم ئەو سکاڵایانە، لەبەر نەبوونی تایبەتمەندیی دادوەری ڕەت بکرێتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

هەواڵی پەیوەندیدار

مەسرور بارزانی لەگەڵ وەبەرهێنەران کۆبووەوە: دەمانەوێت زوو کابینەی نوێی حکومەت پێکبهێنرێت

دڵشاد

بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێورەسمێکی بۆ رۆژی ئاڵا له‌قه‌ڵای هه‌ولێر كرایه‌وه‌

سەڵاح

شاندی پارتی و هەیبەت حەلبووسی جەخت لە پاراستنی ئاسایشی وڵات و دامەزراوەکان دەکەنەوە

یاسین