بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ شەممە، 17ی تشرینی یەکەمی 2026 ڕاگەیاند. بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئاسمانی هەرێم لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواودا دەبێت و پێشبینی بارانبارین دەکرێت.
بارانبارین و دۆخی ئاسمان
پێشبینی دەکرێت لە کات و شوێنی جیاوازدا، بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان، نمە باران و بارانی مامناوەند بە شێوەی پچڕپچڕ ببارێت. بەڵام ئەم دۆخە بەردەوام نابێت و لە کاتەکانی دوایی نیوەڕۆوە بارانبارین کۆتایی دێت و دۆخی کەشوهەوا سەقامگیر دەبێتەوە.

خێرایی با و مەودای بینین
- خێرایی با: لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت و لە نێوان (10 بۆ 20) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.
- ئاراستەی با: بەرەو باکووری خۆرهەڵات دەبێت.
- مەودای بینین: لە نێوان (8 بۆ 9) کیلۆمەتردا دەبێت.
پلەکانی گەرما
پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ، نزیک دەبنەوە لەو پلانەی کە دوێنێ هەینی تۆمارکرابوون. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بەم شێوەیەی خوارەوە دەبن:
پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ، نزیک دەبنەوە لەو پلانەی کە دوێنێ هەینی تۆمارکرابوون. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بەم شێوەیەی خوارەوە دەبن:
- هەولێر: 31 پلەی سیلیزی
- سلێمانی: 30 پلەی سیلیزی
- دهۆک: 28 پلەی سیلیزی
- هەڵەبجە: 32 پلەی سیلیزی
- کەرکووک / گەرمیان: 35 پلەی سیلیزی
- چەمچەماڵ: 32 پلەی سیلیزی
- زاخۆ: 29 پلەی سیلیزی
- پیرمام: 26 پلەی سیلیزی
- حاجی ئۆمەران: 20 پلەی سیلیزی