zagros news agency

تايلور سويفت بۆ پشتگیریکردنی هاوسەرەکەی لە یارییەک ئامادە دەبێت

تايلور سويفت لە یاریگای ئاروهێد ئامادە بوو بۆ پشتگیریکردنی هاوسەرەکەی تراڤیس کەلسی کە یاریزانی تۆپی پێی ئەمریکییە. ئەستێرە ناودارەکە لەگەڵ دایکی و چەند هاوڕێیەکی لە بەشی تایبەتی یاریگاکەدا دانیشتبوو.

تايلور سويفت جۆش و خڕۆشێکی زۆری پیشاندا کاتێک هاوسەرەکەی گۆڵی تۆمارکرد. هاندەران بە بەردەوامی سەرنجیان لەسەر ڕووخسار و جووڵەکانی بوو.

ئەم ئامادەبوونەی دوای ئەوە هات کە بەشداری لە ڕێوڕەسمی ساڵانەی مۆزەخانەی ئەکادیمیادا کردبوو و تێیدا بەرهەمەکانی وەک “Blank Space” ، “Fate of Ophelia” ، “Love Story” و “I Knew It, I Knew You” پێشکەش کردبوو.

ئەستێرە جیهانییەکە بەردەوام پشتگیری لە هاوسەرەکەی دەکات لە یارییە جیاوازەکاندا. هەروەها توم کروز لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا ڕایگەیاند، تايلور سويفت لەبارەی یاساکانی تۆپی پێ زانیارییەکی زۆری هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

جۆنی دێپ لە گوندێکی ئینگلتەرا ژیانێکی نوێ دەستپێدەکات

ART

گرووپی “My Chemical Romance” لە ریزبەندی یەکەمدایە

ART

وەزیری ناوخۆ لەگەڵ وەزیری ناوخۆی هەرێمی باكوری راین وێستڤالیا كۆبووەوە

سەڵاح