بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەم دوو رۆژە ڕاگەیاند، کە تێیدا گۆڕانکاری خێرا لە پلەکانی گەرما و دۆخی ئاسمان بەدی دەکرێت.
کەشوهەوای ئەمڕۆ شەممە (٢٩ی ئاب): بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما
ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە هەندێک کاتدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور. پلەکانی گەرما بە ڕێژەی (٢ – ٣) پلەی سیلیزی بەراورد بە دوێنێ بەرزتر بوونەتەوە. خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (١٠ – ٢٠ کم/ک) و لە هەندێک کاتدا چالاک دەبێت بۆ سەروو ٣٠ کم/ک. مەودای بینین لە نێوان (٨ – ١٠ کم) دەبێت. بەرزترین پلەکانی گەرمای تۆمارکراوی ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:

- گەرمیان: ٤٥ پلەی سیلیزی
- هەولێر، هەڵەبجە، چەمچەماڵ: ٤٣ پلەی سیلیزی
- ئاکرێ: ٤٢ پلەی سیلیزی
- زاخۆ: ٤١ پلەی سیلیزی
- دهۆک: ٤٠ پلەی سیلیزی
- سلێمانی: ٣٩ پلەی سیلیزی
- پیرمام: ٣٧ پلەی سیلیزی
- حاجی ئۆمەران: ٣١ پلەی سیلیزی
کەشوهەوای سبەی یەکشەممە (٣٠ی ئاب): بارانبارین و دابەزینی پلەکانی گەرما
بۆ سبەی یەکشەممە، کەشوهەوا بە تەواوی دەگۆڕێت و هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەری بارستەهەوایەکی سارد و شێدار. ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و هەوری تەواو. پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو ڕوودەکەنە دابەزین. لەگەڵ ئەم گۆڕانکارییەدا، ئەگەری دروستبوونی هەورەبروسکە و بارینی بارانی کەم تا مامناوەند هەیە، کە زیاتر سنووری پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە، و ئیدارەکانی ڕاپەڕین و سۆران دەگرێتەوە.