دوای ئەوەی گرتەڤیدیۆیی ئافرەتێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کرایەوە، کە لەلایەن کەسێکی ماتۆڕسوارەوە، لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر، گێچەڵی سێکسیی بەرامبەر کرابوو؛ لەسەر ئەم ڕووداوە، لەلایەن تیمی تاوانی بەڕێوەبەرایەتییەكمانەوە دەست بە بەدواداچوون کرا و ناسنامەی تۆمەتبارەکە ئاشکرا کرا، بە ناوی (ع. م. أ).
دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، تۆمەتباری ناوبراو لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کرا.
لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە و زانیاریی زیاتر بڵاو دەکەینەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر
٢٩ی ئابی ٢٠٢٦

