zagros news agency

سوپاسنامەیەك لە سەرۆك بارزانییەوە

 

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەناوی خۆم و سەرجەم ئەندامانی خانەوادەی بارزانی، زۆر سوپاسی هاووڵاتییانی خۆشەویست، لایەنە سیاسییەکان، بەرپرسانی حزبی و حکوومیی عێراق و هەرێمی کوردستان، کونسوڵ و نوێنەرانی وڵاتان، پیاوانی ئایینی، نوێنەرانی پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکان، سەرۆک‌ هۆزەکان و کەسایەتییە کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی و ئەکادیمییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، هێزی هاوپەیمانان، فەرماندە و هێزە قارەمانەکانی پێشمەرگە، ئاسایش و پۆلیس، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، ڕاگەیاندن و، سەرجەم چینوتوێژەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و گشت کوردستانییانی ئازیز لە هەر چوار پارچەی کوردستان دەکەم، کە ئەرکیان کێشا و ئامادەی پرسەی خوالێخۆشبوو (عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی) بوون، و هاوسۆز و هاوخەمی ئێمە بوون.

هاوکات سوپاسی هەموو بەرپرسە حکوومی و لایەنە سیاسییەکان، و ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، و کەسایەتی و سەرۆک ‌هۆزەکانی عێراق و سوریا، هەروەها بەرپرس، و کەسایەتی و نوێنەرانی وڵاتانی عەرەبی و کەنداو، کەسایەتی و لایەنە سیاسییەکانی پارچەکانی تری کوردستان و ڕەوەندی کوردستانی لە دەرەوەی وڵات دەکەم کە لە ڕێگەی بروسکە، پەیامی هاوخەمی و پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە زەحمەتیان کێشا و لە پرسە و خەمماندا بەشدار بوون.

سوپاسی تایبەتی خۆم ئاراستەی هاووڵاتییانی خۆشەویستی شارۆچکەی پیرمام دەکەم کە لە ڕۆژانی پرسەدا، لەگەڵ بوونی زەحمەتی و قەرەباڵغییەکاندا، میوانداریی خەڵکیان کرد. هەروەها دەستخۆشی لە ئەرک و ماندووبوونی هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس دەکەم کە بەرپرسیارێتیی ڕێکخستنی هاتووچۆ و پاراستنی هاووڵاتییانیان لەسەر شان بوو.

هاوسۆزی و هاوبەشیی بەردەوامی خەڵکی ئازیزی کوردستان لە خەم و کۆستەکانماندا، هەمیشە جێی ڕێز و پێزانینمانە. هیوادارم گشت لایەک لە ئازار و ناخۆشی بەدوور بن، خودای مەزن پاداشتی خێری هەموو لایەک بداتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیداره‌ی کۆچبه‌رانی ئەمریکا نزیکه‌ی 400 ئێرانیایی ده‌نێرێته‌وه‌ بۆ وڵاته‌که‌یان

سەڵاح

دەروازەی نێودەوڵەتی زێت بۆ ماوەیەکی نادیار دادەخرێت

سەڵاح

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له‌ كونسوڵى گشتيى نوێى هۆڵه‌ندا ده‌كات

یاسین