zagros news agency

لێبوردنی نێودەوڵەتی: ناونووسکردنی بیانییەکان لەلایەن ڕووسیاوە بۆ جەنگ نموونەی بازرگانیکردنە بە مرۆڤ

 

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند ڕووسیا بۆ ناونووسکردنی هاووڵاتییانی بیانی بۆ جەنگی ئۆکراینا لە هەندێک حاڵەتدا فێڵ، زۆرەملێ و بەڵێنی درۆی بەکارهێناوە و ئەم ڕەوتە لە زۆر حاڵەتدا “نموونەی بازرگانیکردنە بە مرۆڤ”.

ئەم ڕێکخراوە مافپەروەرە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند چاوپێکەوتنی لەگەڵ زیاتر لە ١٢ هاووڵاتیی بیانی لە وڵاتانی جیاواز، لەوانە کۆلۆمبیا، کووبا، میسر، سۆماڵ و باشووری ئەفریقا کردووە کە لە دوو کەمپی دیلەکانی جەنگ لە ئۆکراینا ڕاگیرابوون.

بە گوتەی لێبوردنی نێودەوڵەتی، تەنها سێ کەس لەوانەی چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کراوە، لە کاتی واژۆکردنی گرێبەستەکەدا زانیویانە بڕیارە بۆ شەڕکردن بەرەو ئۆکراینا بنێردرێن. هەندێکی تر گوتوویانە بە بەڵێنی مووچەی بەرز، پاداشت و تەنانەت ئەگەری وەرگرتنی ڕەگەزنامەی ڕووسیا ڕاکێشراون، بەڵام ئەم بەڵێنانە بە تەواوی جێبەجێ نەکراون.

دیلەکانی جەنگی خەڵکی بەڕازیل و سریلانکاش گوتوویانە دوای واژۆکردنی گرێبەست، پاسپۆرت و مۆبایلەکانیان دەستی بەسەردا گیراوە و گرێبەستەکانیش تەنها بە زمانی ڕووسی بوون. ئەوان هەروەها گوتوویانە پێش ناردنیان بۆ بەرەکانی پێشەوە، تەنها نزیکەی دوو هەفتە مەشقی سەرەتاییی سەربازییان پێ کراوە.

ئەگنێس کالامارد، ئەمینداری گشتیی لێبوردنی نێودەوڵەتی گوتی، ئاستی “ئیستغلالکردن و زۆرەملێ” لەم دۆخانەدا وای لەم ڕێکخراوە کردووە بگاتە ئەو دەرئەنجامەی کە زۆربەیان بەپێی پێناسەی پرۆتۆکۆلی پالێرمۆی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، نموونەی بازرگانیکردنن بە مرۆڤ.

لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕاشیگەیاند بەهۆی قەدەغەکردنی چالاکییەکانی ئەم ڕێکخراوە مافپەروەرە لە ڕووسیا لە مانگی ئایاری ٢٠٢٥ەوە، دەرفەتی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی لەنێو ئەو وڵاتەدا نەبووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاوژێکاری سەرۆک‌کۆماری تورکیا: هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ڤەنزوێلا مەترسیدارە

یاسین

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەى تۆمار کرد

یاسین

پاکستان گەشبینە

یاسین