هانزی فلیکی ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنا بەشداری لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کرد پێش یاری یانەکەی بەرامبەر یانەی لێڤانتی،کە قەرارە سبەی کاتژمێر 17:15 بەکاتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت لەسەر یاریگای سویتات دێ ڤاڵێنسیا.
فلیک دەربارەی ئامادەکاری یانەکەی و ئاستی تیپەکەی لەسەرەتای ئەم وەرزە وتی؛ئێمە هەموو هەوڵێکی خۆمان دەخەینە گەڕ لەپێناو زیادکردنی تواناکانمان،هەبوونی کۆمەڵێک یاریزانی وەکو ڕافینیا و لامین و پێدرێ وادەکات زیاتر تیپێکی نایاب دەرکەوین،ئێمە ئەم وەرزە دەمانەوێت هەموو نازناوەکان ببەینەوە،بەڵام ئێمە هێشتا لەسەرتای ڕێگاکەین و دیار نییە چی ڕوودەدات.
دەربارەی بردنەوەی چامپیۆنزلیگیش ڕاهێنەرە ئەڵمانیەکە وتی؛بردنەوەی چامپیۆنزلیگ خەونێکە،کە هەموو کەسێک حەز دەکات بەدەستی بهێنێت،بەڵام بردنەوەی سێ نازناوی خولی ناوخۆیش لەسەر یەکتر کارێکی زەحمەتە و دڵخۆشین بەمە،ئەم وەرزەش دەمانەوێت ئەم کارە بکەین،وە گومانی تێدا نییە چامپیۆنزلیگیش ئامانجێکی گەورەی تیپەکەمانە.
“سەرکار ڕێبوار”

