سیلین دیۆن، گۆرانیبێژی ناسراوی کەنەدی، بۆ یەکەمجار دوای شەش ساڵ دابڕان، خۆی بۆ ئەنجامدانی کۆنسێرتێکی گەورە لە شاری پاریس ئامادە دەکات.
دیۆن، کە لە 2022 تووشی نەخۆشییەکی دەگمەنی دەمارگیر بوو ، توانای کارکردنی بڕابوو و تەنیا لە ڕێوڕەسمی ئۆڵۆمپیادی 2024 لەسەر ئیفڵ دەرکەوتبوو.
ئێستا ئەم هونەرمەندە بەردەوام ئامادەکاری دەکات بۆ ئەنجامدانی 26 کۆنسێرت لە ماوەی 8 مانگی داهاتوودا.
هەوادارانی ئەم ئەستێرەیە لە سەرانسەری جیهانەوە روویان لە فەرەنسا کردووە و لە بەردەم هۆتێلەکەی بەردەوام کۆدەبنەوە و گۆرانییەکانی دەڵێنەوە.
یەکێک لە هەوادارەکانی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، سیلین جەنگاوەرێکی بەهێزە و گەڕانەوەی ئەفسوناوییە.
شاری پاریسیش بە بڵاوکردنەوەی تێکستی گۆرانییەکانی لە وێستگەکانی میترۆ و کردنی فرۆشگای تایبەت، پێشوازی لەم گەڕانەوە مێژووییەی هونەرمەندەکە دەکات کە هیوایەکی نوێ دەبەخشێت بە هەوادارانی موزیک.

