zagros news agency

بەفەرمی شوێنی یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگی دوو ساڵی داهاتوو دیاریکرا

یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا ئەمڕۆ لە ڕاگەیاندراوێک یاریگای یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگی دوو ساڵی داهاتووی ئاشکرا کرد،کە ململانێی زۆر هەبوو لەنێو فیدراسیۆن و یانەکان بۆ میوانداری کردنی،بەڵام لەکۆتاییدا یوفا دوو یاریگای دیاریکرد بۆ میوانداری کردنی ئەو ڕووداوە مێژووییە.

پێشتر ئەوە ئاشکرا بوو یاری کۆتایی ساڵی 2027 لەیاریگای میترۆپۆلیتانۆی تایبەت بە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بەڕێوەدچێت،وە یاری کۆتایی ساڵی 2028یـش لەیاریگای ئالیانز ئەرینا لە میونشن تایبەت بە یانەی بایرن میونخ بەڕێوەدەچێت،سەبارەت بە یاری کۆتایی ساڵی 2029 دوای مشتومڕێکی زۆر یانەی بارسێلۆنا توانی گرەوەکە بباتەوە و یاریگای سپۆتیفای کامپ نۆ بکاتە مەنزڵی یاری کۆتایی ئەو ساڵە.

میوانداری کردنی یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ بۆ هەر یانەیەک دەبێتە هۆی بەدەست هێنانی داهاتێکی زۆری ئابووری و زیاتر ڕاکێشانی سەرنجی هاندەران بۆ یاریگاکەی و هاتنی گەشتیارێکی زۆر لە وڵاتانی دونیا،کە ئەمە بوژانەوە و نوێکاری ئابووری زۆر دروست دەکات بۆ یانەکە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

لە پێکانێکی کوشندەوە بۆ لووتکەی جیهان

ahamd.luqman

لیڤەرپوڵی نیازی گواستنەوەی گنابری هەیە

یاسین

پاریس بەر لە یارییەکەی بەرشەلۆنە گورزێکی کوشندەی بەردەکەوێت

یاسین