ڕاپۆرتە نوێیە تەکنەلۆژییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەڕێوەبەرانی باڵای کۆمپانیای ئەپڵ گوشارەکانیان لەسەر تیمی پەرەپێدانی زیرەکی دەستکرد زیاد کردووە بە مەبەستی خێراترکردنی پڕۆژەی نوێکردنەوەی سیری و گۆڕینی بۆ بریکارێکی زیرەکی سەربەخۆ کە توانای ڕاپەڕاندنی ئەرکە ئاڵۆزەکانی هەبێت ئەم هەوڵەی ئەپڵ لە کاتێکدایە کە کۆمپانیاکە هەوڵ دەدات لە ڕکابەرییە توندەکەی لەگەڵ بەرهەمە پێشکەوتووەکانی کۆمپانیاکانی وەک ئۆپن ئەی ئای و مێتا دانەبڕێت و خزمەتگوزارییە دەنگییەکەی لە شێوازی پرسیار و وەڵامی ئاساییەوە بگۆڕێت بۆ سیستەمێکی کرداری لە جێبەجێکردنی فەرمانەکاندا.

