zagros news agency

پێکانی ئەشرەف حەکیمی و هەڵوێستی پاریس سان جێرمان لەسەر گەڕانەوەی

یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی لە ڕێگەی پێگەی فەرمی خۆیەوە بڵاوی کردەوە کە ئەشرەف حەکیمی، ئەستێرە و بەرگریکاری مەغریبی یانەکەیان، لە کاتی یارییەکەیان بەرامبەر یانەی برێست تووشی پێکان بووە.

یانە فەرەنسییەکە ئاماژەی بەوە داوە کە ناوبراو لە بەشی تاقیگەی یانەکە و لەژێر چاودێر و سەرپەرشتی پزیشکە تایبەتەکاندا پشکنینی پێویستی بۆ ئەنجام دراوە و دەرکەوتووە کە پێکانەکەی جۆری ماسولکەییە. لەگەڵ ئەوەشدا، کارگێڕی یانەکە دوپاتیان کردووەتەوە کە پێکانەکەی قورس نییە و بڕیارە لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا پشکنینی زیاتری بۆ بکرێت بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی وردی ڕێژەی چاکبوونەوەی.

لەسەر هەمان بابەت، یانەکە ڕوونی کردووەتەوە کە بە هیچ شێوەیەک پەلە لە گەڕاندنەوەی ئەو یاریزانە بۆ ناو یاریگاکان ناکەن، چونکە ئامانجی سەرەکییان ئەوەیە بە باشترین شێوە و بە تەواوی چاک ببێتەوە تاوەکو مەترسی لەسەر داهاتووی وەرزشی دروست نەبێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیوەندی بەرشەلۆنە و ئاراوخۆ گرژی تێدەکەوێت

یاسین

فاتی نایەوێت بەرشەلۆنە جێ بهێلێت

یاسین

نهێنی توڕەیی ئێنریکی بەرامبەر دێمبلی

یاسین