دادگەیەک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕەزامەندی دا لەسەر داواکاری مادۆکس بۆ سڕینەوەی ناوی باوکی بە فەرمی، بەمەش ناوەکەی بووە مادوکس جۆلی.
دادگە دانیشتنێکی بۆ تاوتوێکردنی داواکارییەکە ئەنجامدا، پیش ئەوەی دادوەر ڕەزامەندی دەربڕێت بەهۆی نەبوونی هیچ ناڕەزایەتییەک.
مادۆکس پێشتر لەم ساڵەدا داواکاری پێشکەش کردبوو بۆ دەستکاری کردنی ناوەکەی، بەمەش پەیوەندی کرد بە خۆشک و براکانی. شیلوه پێشتر ڕەزامەندی دادگەی بەدەستهێنابوو بۆ لادانی ناوی باوکی لە ئابی 2024.
زەهرەش داواکارییەکی پێشکەشی دادگەی باڵای کالیفۆرنیا کردووە بۆ لادانی نازناوی بیت، هەروەها فیفیان داوای سڕینەوەی ناوی باوکی کردووە لە دادگەی لۆس ئەنجلۆس. نوکس لە بەڵگەنامەکانی دەرچوونی قۆناغی ئامادەییدا بە ناوی نوکس جۆلی دەرکەوت. بەمەش پێنج لە منداڵەکانی ئەنجەلینا جۆلی و براد بیت ناوی دایکیان هەڵبژاردووە. ئەم ڕووداوانە لە کاتێکدا دێن کە ناکۆکییە یاساییەکان لە نێوان جۆلی و بیت بەردەوامە.

