نمایشی شانۆگەریی “دڵسۆزی لە پەراوێزدا” لە هۆڵی سەفوەت جەڕاح لە بەڕێوەبەرایەتی سینەما و شانۆی هەولێر بەردەوامە کە لە رۆژی شەممە دەستیپێکردووە.
بەرهەمە شانۆییەکە لە نووسینی نوح شاخەوان و لە دەرهێنانی شێركۆ نەژادە و لە چوارچێوەی وەرزی شانۆیی هەولێر بەبۆنەی ساڵیادی ریفراندۆمی کوردستان نمایش دەکرێت.
بڕیارە جگە لەم بەرهەمە شانۆییە، چەند بەرهەمێکی دیکەی شانۆیی لە هەولێر نمایش بکرێن.

