zagros news agency

بەردەوامیی دابەزینی نرخەکانی زێڕ و زیو لە بازاڕەکانی جیهان و ناوخۆدا

 

​ئەمڕۆ چوارشەممە، 19ـی ئابی 2026، نرخی کانزا گرانبەهاکان لەسەر ئاستی جیهانی و ناوخۆدا ڕوویان لە دابەزینی زیاتر کرد و بەراورد بە ڕۆژی ڕابردوو پاشەکشەی بەرچاویان تۆمار کرد.

​لە بازاڕە جیهانییەکاندا، نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بۆ 4,345.63 دۆلار دابەزی، لە کاتێکدا دوێنێ سێشەممە بە 4,391.48 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرا.

هاوکات نرخی هەر کیلۆگرامێک زێڕ لە 141,189.2 دۆلارەوە کەمبووەوە بۆ 139,715.25 دۆلار و گرامێکیش لە 141.19 دۆلارەوە گەیشتە 139.72 دۆلار.

​لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیش و بەپێی نرخەکانی سەندیکای زێڕنگران، ئاستی نرخەکان ڕوویان لە دابەزین کرد. عەیارەی 22 لە 991,580 دینارەوە دابەزی بۆ 981,205 دینار، عەیارەی 21 لە 946,508 دینارەوە کەمبووەوە بۆ 936,605 دینار و عەیارەی 18ـیش لە 811,293 دینارەوە گەیشتە 802,804 دینار.

​لەلایەکی دیکەوە، بازاڕی زیو لەسەر ئاستی جیهانی بە هەمان شێوە پاشەکشەی بەخۆوە بینی. نرخی هەر ئۆنسەیەک زیو لە 65.07 دۆلاری دوێنێوە دابەزی بۆ 62.86 دۆلار. بەهای هەر کیلۆگرامێکیش لە 2,092.15 دۆلارەوە کەمبووەوە بۆ 2,020.93 دۆلار و نرخی گرامێکیش لە 2.09 دۆلارەوە گەیشتە 2.02 دۆلار.

​شارەزایانی دارایی ئاماژە بەوە دەکەن، ئەم پاشەکشەیەی ئەمڕۆ بۆ بەردەوامیی دیاردەی سوودوەرگرتن لە قازانجەکان لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە دەگەڕێتەوە، لە کاتێکدا بازارەکان بە وریاییەوە چاوەڕوانی ئامارە نەختییە نوێیەکانی بانکی ناوەندیی ئەمریکا (فیدراڵ ڕیزێرف) دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع کۆبوونەوە

یاسین

زەیدی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە زانیارییەکانی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ترەمپ ئاگادار دەکاتەوە

سەڵاح

تێچووی جەنگی ئەمریکا لەگەل ئێران گەیشتۆتە 38 ملیار دۆلار

گوران