zagros news agency

شوێنەوارێکی دێرین لەژێر نەخۆشخانەیەکی پاریس دۆزرایەوە

دۆزینەوەی شوێنەوارێکی مێژوویی لەژێر یەکێک لە کۆنترین نەخۆشخانەکانی پاریس، دەرگایەکی نوێ لەسەر تێگەیشتن لە مێژووی دروستبوونی پایتەختی فەرەنسا دەکاتەوە.

وەزارەتی ڕۆشنبیری فەرەنسا ڕایگەیاند، دیوارێک بە درێژایی 20 مەتر لە حەوشەی نەخۆشخانەی ئۆتێل دیۆ دۆزراوەتەوە.

ئەم شوێنەوارە لە قووڵایی نزیکەی 4 مەتردا ون ببوو، پسپۆڕان لەو بڕوایەدان، بەشێک بێت لە قەڵاکانی شاری لوتيسيای کۆن.

کاسرین پێگارد وەزیری ڕۆشنبیری فەرەنسا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، ئەم دۆزینەوەیە دەستکەوتێکی گرنگە بۆ تێگەیشتن لە مێژووی شارەکە.

مێژوونووسان بەردەوام لێکۆڵینەوە دەکەن، تاوەکو دیاری بکەن ئایا ناوەندی ڕاستەقینەی شارە کۆنەکە دوورگەی ئێل دو لا سیتێ بووە یان ناوچەی نانتێر لە ڕۆژئاوای پاریس.

بڕیارە پشکنینی زیاتر بەردەوام بێت بۆ دیاریکردنی تەمەنی وردی ئەم شوێنەوارە مێژووییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕێژەی سەوزایی لە بەشێکی دیکەی شەقامی 120 مەتری زیاد دەکرێت

یاسین

ترەمپ : ئەگەری شەری دژیی ئێران روینەدابا ئیسرائیل دەسرایەوە

گوران

ڕاگەیەنراویک لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە سەبارەت بە مووچەی خانەنشینان

سەڵاح