zagros news agency

ئەنجێلینا جۆلی کۆشکە ميژووییەکەی لە لۆس ئەنجلۆس دەفڕۆشێت

ئەکتەری ئەمریکی ئەنجێلینا جۆلی کۆشکی مێژوویی خۆی لە گەڕەکی لۆس ڤیلیز لە شاری لۆس ئەنجلۆس بە بڕی 24.75 ملیۆن دۆلار فرۆشت، بەمەش کۆتایی بە 9 ساڵ لە خاوەندارێتیکردنی ئەو موڵکە هێنا.

گرێبەستەکە لە 24ی ئەیلوولی 2026 ئەنجامدراوە. جۆلی لە ئایاری ڕابردوودا موڵکەکەی بە بڕی 29.85 ملیۆن دۆلار خستبۆڕوو، بەڵام نرخەکەی بە بڕی 5.1 ملیۆن دۆلار دابەزی.

ئەم هەنگاوەی جۆلی دوای ئەوە هات، پێشتر ڕایگەیاندبوو، دەیەوێت لۆس ئەنجلۆس جێبهێڵێت کاتێک بچووکترین منداڵەکانی دەگەنە تەمەنی 18 ساڵی.

لە هاوینی 2026 نوكس و فيڤيان گەیشتنە ئەو تەمەنە. جۆلی لەو بڕوایەدایە، گەشتی زیاتر بۆ کەمبۆدیا بکات و سەردانی ئەندامانی خێزانەکەی بکات لە ناوچە جیاوازەکانی جیهاندا.

کۆشکەکە پێشتر موڵکی دەرهێنەر سيسيل بي ديميل بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمەریکا داوا لە تیک تۆک دەکات پەیوەندییەکانی لەگەڵ چین بپچڕێنێت

یاسین

ئەکسیۆس: نەتانیاهۆ مەرجی بۆ کشانەوە لە باشووری لوبنان داناوە و ترەمپیش لە “بیبی” توڕەیە

سەڵاح

گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل: بەرپرسی جبەخانەی حزبوڵڵامان کوشت

سەڵاح