ئاگاداری سه‌رجه‌م ئه‌و هاووڵاتیانه ده‌كه‌ینه‌وه كه ناویان بۆ حه‌جی ساڵی 2027 ده‌رچووه سه‌ردانی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومڕه بكه‌ن له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆییه‌كان به مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌كانیان چونكه دوای ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌كان رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو 15/10/2026 هه‌ر كه‌سێك مامه‌ڵه‌كانی ته‌واو نه‌بێت مافی خۆی به‌رپرسیار ده‌بێت.
پێداویستییه‌كان :
یه‌كه‌م : كۆپیه‌كی ره‌نگاوره‌نگی كارتی نیشتمانی و پاسپۆرت.
دووه‌م : كۆپییه‌ك له ژماره‌ی دیجیتاڵی بایۆمه‌تری.
سێیه‌م : ئاماده‌بوونی كه‌سه‌كه خۆی.
چواره‌م : بردنی بڕی ( 6.000.000 ) شه‌ش ملیۆن دیناری عیراقی وه‌كوو گوژمه‌ی یه‌كه‌م.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه
8/10/2026

