zagros news agency

زیدان ئۆفەری بەلجیکای ڕەتکردەوە

زەینەدین زیدانی ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی فەرەنسا، بە فەرمی گرێبەستێکی چوار ساڵەی بۆ راهێنەرایەتیکردنی کەڵەشێرەکان واژۆ کرد و تا دوای مۆندیالی 2030 لەو پۆستەدا دەبێت.

پێگەی فەرمی فووت مێرکاتۆ ئاشکرایکردووە، پێش ئەوەی ئەم ئەرکە نیشتمانییە وەرگرێت، ئۆفەرێکی گەورە و سەرنجڕاکێشی لەلایەن هەڵبژاردەی بەلجیکاوە پێشکەش کرابوو تا پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە بگرێتە ئەستۆ. بەڵام زیدان دەستبەجێ داواکارییەکەی بەلجیکای رەتکردەوە، چونکە تەنها یەک ئامانجی سەرەکی لە مێشکدا هەبوو، ئەویش تەرخانکردنی هەموو کات و تواناکانی بۆ خزمەتکردنی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی خۆی.

ئەم بڕیارەی زیدان لە کاتێکدایە کە لە دوای وازهێنانی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەی ریاڵ مەدرید، هەمیشە جێگەی سەرنجی یانە گەورەکانی ئەوروپا بووە و چەندین ئۆفەری خەیاڵی پێشکەش کراوە، کە سەرجەمیانی ڕەتکردبووەوە تاوەکو خەونەکەی بەدی دێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

کاراگەر ڕەخنە لە ئارنۆڵد دەگرێت

یاسین

ئەمڕۆ زاخۆ دەبێتە میوانی نەورۆز

سەڵاح

مێسی بە لێدانێکی ڕاستەوخۆی نایاب ژمارەیەکی پێوانەیی نوێ تۆمار دەکات

ahamd.luqman