zagros news agency

هانسی فلیک پەنادەباتە هەمان ڕێچکەی چاڤی هێرناندێز

ئەمڕۆ سێشەممە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانیا ڕایگەیاند، هانسی فلیکی ئەڵمانی، ڕاهێنەری نوێی یانەی بەرشەلۆنە، لەگەڵ یەکێک لە یاریزانەکانی تیپەکە پەنا دەباتە بەر هەمان سیاسەتی چاڤی هێرناندێز، ڕاهێنەری پێشووی یانەی بەرشەلۆنە.

 

فلیک دوای کۆتایی هاتنی وەرزی ڕابردوو سەرکردایەتی یانەی بەرشەلۆنەی گرتە ئەستۆ، دوای بڕیاری دوورخستنەوەی چاڤی هێرناندێز.

 

چاڤی بڕیاریدابوو پشت بە ئەندریس کریستینسنی یاریزانی دانیمارکی ببەستێت لە هێڵی ناوەڕاستدا، سەرەڕای ئەوەی لە چێڵسیەوە وەک بەرگریکاری ناوەڕاست هاتبوو.

 

بەگوێرەی ڕۆژنامەی “مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانی، کریستینسن دەتوانێت بەردەوام بێت لە یاریکردن وەک یاریزانێکی ناوەڕاست لەبەردەم هێڵی بەرگریدا، بە سەرکردایەتی هانسی فلیک.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، فلیک زۆر پێزانینی هەیە بۆ کریستینسن وەک یاریزانێکی ناوەڕاست، ڕۆڵێک کە پێشتر وەرزی ڕابردوو بە سەرکردایەتی چاڤی هێرناندێز دەستی بە پەرەپێدانی کردبوو.

 

ڕوونیشیکردەوە، فلیک وەرزی ڕابردوو ئاستی یاریزانی پێشووی چێڵسی وەک یاریزانی ناوەڕاست شیکردۆتەوە و زۆر بە ئەرێنی هەڵسەنگاندنی بۆ کردووە.

بڕیارەکەی فلیک بەهێزتر بوو بەهۆی پێکانی دوو یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی تیپەکە، فرێنکی دی یۆنگ و پابلۆ خاڤی.

هەواڵی پەیوەندیدار

سكرتێری یه‌كێتی ئافره‌تان له‌رێگای زاگرۆسه‌وه‌ ناوه‌رۆكی كۆوبونه‌وه‌ی لیژنەی ئامادەکاری كۆنفرانس له‌گه‌ڵ سه‌رۆک بارزانی ده‌خاته‌روو

یاسین

پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی بۆ نووری عوسمان

سەڵاح

پرۆژەی هاوبەشی شێوەکاریی “ڕەنگەکانی تەمەن” لە باغی شار کرایەوە

ART