zagros news agency

شەپۆلێکی بارانبارین و خۆڵبارین ڕوو لە ناوچەکە دەکات

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە (١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦)، بەهۆی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاستەوە، کەشوهەوای ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان ڕوو لە ناجێگیری دەکات و ئاسمان بە تەواوی دەبێتە هەور، لەگەڵ دەستپێکردنی شەپۆلێکی بارانبارینی پچڕپچڕ و مامناوەند.
بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی، سەرەتای بارانبارینەکە لە سنووری پارێزگای دهۆکەوە دەست پێدەکات، پاشان درێژدەبێتەوە بۆ ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر. بۆ کاتەکانی ئێوارەش، شەپۆلەکە بە شێوەی نمەباران سنووری پارێزگای سلێمانی دەگرێتەوە. هاوکات بەهۆی زیادبوونی خێرایی با، ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سوک لە ناوچەکەدا هەیە.
سەبارەت بە جووڵەی با، کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە کە ئاراستەکەی بەرەو باکووری خۆرئاوا دەبێت و خێراییەکەی لە نێوان (١٠ بۆ ٢٠) کم/ک کاتژمێرێکدا دەبێت، بەڵام لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ تاوەکو ئێوارە ئەگەری چالاکبوونی هەیە بۆ سەرووی ٣٠ کم/ک. لەلایەکی دیکەوە، مەودای بینین لە نێوان (٦ بۆ ٨) کیلۆمەتردا جێگیر دەبێت.
پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما بە (١ تا ٢) پلە بەرزببنەوە، تەنها لە سنووری پارێزگای دهۆک نەبێت کە بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو کەمێک نزمبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ناوچە جیاجیاکان:
  • هەولێر، سلێمانی: ٣١
  • هەڵەبجە، چەمچەماڵ: ٣٢
  • دهۆک، زاخۆ، گەرمیان: ٢٨
  • پیرمام: ٢٦
  • ئاکرێ، سۆران: ٢٧
  • حاجی ئۆمەران: ١٨

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری دەرەوەی لوبنان: سوپا دەتوانێت لە کاتی پێویستدا ڕووبەڕووی حزبوڵڵادا بێتەوە

یاسین

نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی خێراییی گەڕانەوەی ئەفغانستانیان لە ئێرانەوە هۆشداری دەدات

یاسین

بەهۆی هەرەشەکانی ترەمپ ناکۆکی سیاسی لە ئیسرائیل دروست بووە

گوران