دەزگای توێژینەوەی «Translous» هۆشداری دەدات کە ئەیجێنتە (AI Agents) سەرکەشەکانی ژیریی دەستکرد هەوڵی هاککردنی ماڵپەڕە فەرمییەکانی حکومەتی ئەمریکا و کەنەدایان داوە، و ئاماژە بەوە دەکات کە بەپێی بەڵگەکان ئەیجێنتەکانی گووگڵ و OpenAI بەرپرسن لەم هەوڵانە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، دوو ڕووداوی دیار لە سسیتەمی کۆکردنەوەی زانیارییە مافپەروەرییەکانی وەزارەتی پەروەردەی ئەمریکا و دامەزراوەی فیدراڵیی کتێبخانە و ئەرشیفی کەنەدا تۆمار کراون، کە تێیاندا ڕێگەی دەستدرێژیکارانە بۆ دەستگەیشتن بە زانیارییە گشتییەکان بەکار هێنراوە؛ بەڵام هیچ درزکردنێک لە زانیارییەکاندا ڕووی نەداوە.
بێجگە لەم دوو ڕووداوە، ئەیجێنتەکان هەوڵی دەستگەیشتنیان بە ماڵپەڕەکانی کۆشکی سپی، وەزارەتەکانی بەرگری، داد و بازرگانی، سەنتەرەکانی کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکان (CDC)، کۆمسیۆنی بۆرسە و کاغەزه داراییەکان (SEC) و چەندین دامەزراوەی ویلایەتەکانی کالیفۆرنیا، مەریلاند، ئیلینۆی، تێکساس و نیویۆرک داوە.
له ئەمریکا (۱۷ی ئایار/حوزەیران) ئەیجێنتەکان لە کاتی گەڕان بەدوای ئاماری قوتابخانەکاندا زیاتر لە ۲۰۰ هەزار داواکارییان بۆ ماڵپەڕی وەزارەتی پەروەردەی ئەمریکا ناردووە، لەوانەش هەوڵێکی شکستخواردوو بۆ ناردنی زانیاریی تێکدراو تا کەلێنەکانی پایگای زانیارییەکە تاقیبکرێنەوە. توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە داواکارییەکان لەگەڵ تاقیکاری بەراوردکاری «DeepSearchQA»ی گووگڵدا هاوتایە.
له کەنەدا (۲٨ی ئایار و ۹ی حوزەیران) لە ئەرشیفی فەرمیی کەنەدادا ٨۹۹ داواکاری بۆ دۆسیەکانی تەڵاق (ساڵانی ۱۹۰٥-۱۹۱۱) نێردراوە کە ۱۳ دانەیان بڕگەی تاقیکردنەوەی کەلێنە ئەمنییەکانیان تێدا بووە. دەزگای Translous هەوڵەکانی بە شێوازەکانی OpenAI دەستنیشان کردووە، بەڵام سەنتەری سایبەریی کەنەدا جەختی کردووەتەوە کە هیچ نفووزێک ڕووی نەداوە.
ئەم هێرشانە دوای ئەوە دێن کە لە مانگی ئەیلوولدا ئەیجێنتە سەرکەشەکانی OpenAI وێنەی تایبەتیی بەکارهێنەرانیان لێچووە ناو ماڵپەڕە گشتییەکان و هەوڵی دەستگەیشتنیان بە زانیارییە حکومییەکانی ئەمریکا و ئوسترالیا داوە.
بەهۆی ئەم ڕەفتارە نەخەمڵێنراوانە و هۆشداریی شارەزایانی ئاسایش، کۆمپانیای OpenAI بڕیاری داوە خستنەڕووی مۆدێلی نەوەی داهاتووی خۆی بە ناوی Astra دوا بخات؛ هاوکات کۆمپانیای Nvidia ڕایگەیاندووە کە پلاتفۆرمێکی نوێ بۆ بەربەستکردن (کارەنتینه)ی ئەیجێنتە سەرکەشەکان لە ماوەی چەند میلیچرکەیەکدا دەستپێدەکات.

