رۆژنامەی زە سەن رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی ئەگەری سزادانی مانچستەر سیتی هەیە و یەکێک لە سزاکان دابەزاندنیەتی بۆ خولی پلە یەکی ئینگلتەرا، داهاتووی چەند ئەستێرەیەکی ئەو یانەیە بە نادیاری دەمێنێتەوە.
رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، ئێرلینگ هالاند یەکێکە لەو ئەستێرانەی لە ئەگەری سزادانی مان سیتی دەستبەجێ ئەو یانەیە جێدەهێڵێت و یانەکانی بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدرید گرنگی بە گواستنەوەی دەدەن.
ئاماژەی بەوەشداوە، جێریمی دۆکوش لەو کاتەدا بڕیاری رۆیشتن دەدات و یانەی ئارسناڵیش پلانی گواستنەوەی دادەڕێژێت.
باسی لەوە کردووە کە هەریەکە لە ئیلیۆت ئەندێرسۆن و ئینزۆ فێرناندێز و دۆناروما و رایان شەرقی و مارک گێهی و گڤاردیۆل و سێمینۆش مانچستەر سیتی جێدەهێڵن لەئەگەری دابەزاندنی یانەکەیان.

