zagros news agency

ڕێژەی بارانبارینی ئەمڕۆ لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە

 

لە شەوی رابردووەوە لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان باران بەشێوەی پچڕپچڕ دەبارێت، لە سنووری چەمانکێ زۆرترین ڕێژەی بارانبارین تۆمار کراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ئاماری بارانبارینی 24 کاتژمێری ڕابردووی بڵاوکردەوە، کە تێیدا زۆرترین ڕێژەی باران لە ناحیەی چەمانکێی سەر بە پارێزگای دهۆک تۆمار کراوە و گەیشتووەتە 16 ملیمەتر، هاوکا‌ت لەسەر ئاستی سەنتەری پارێزگاکان، لە دهۆک 6.1 ملیمەتر، لە سلێمانی 0.8 ملیمەتر و لە هەولێریش 0.6 ملیمەتر باران باریوە.

بەپێی خشتەی فەرمیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بڕی بارانبارین لە ناوچەکانی دیکەی پارێزگاکان بەم شێوەیە:

پارێزگای دهۆک:

• ئامێدی: 14 ملیمەتر
• شێلادزێ: 13.5 ملیمەتر
• مانگێش: 12 ملیمەتر
• بامەڕنی، سەرسەنگ، دێڕەلووک: 11 ملیمەتر
• زاویتە: 9 ملیمەتر
• کانی ماسی: 8 ملیمەتر
• شێخان: 7 ملیمەتر
• بجیل، دینارتە: 6.5 ملیمەتر
• سێمێل: 5.6 ملیمەتر
• باعدرێ: 5 ملیمەتر
• ئاکرێ، قەسڕۆک: 4 ملیمەتر
• بەردەڕەش: 3.3 ملیمەتر
• باتێفا: 3 ملیمەتر
• گردەسین: 2.1 ملیمەتر
• زاخۆ: 1.1 ملیمەتر

پارێزگای هەولێر:

• حاجی ئۆمەران: 5 ملیمەتر
• خەبات: 3.6 ملیمەتر
• چۆمان: 3 ملیمەتر
• سیدەکان: 2.5 ملیمەتر
• نازەنین: 1.8 ملیمەتر
• پیرمام، سۆران: 1.2 ملیمەتر
• شەقڵاوە، بارزان، مێرگەسۆر: 1 ملیمەتر
• خەلیفان: 0.9 ملیمەتر
• شەمامک: 0.6 ملیمەتر

پارێزگای سلێمانی:

• فرگە: 2.9 ملیمەتر
• سینەک: 1.4 ملیمەتر
• یاخسەمەر، قەرەداغ: 0.8 ملیمەتر
• بازیان: 0.6 ملیمەتر
• چەمچەماڵ، تەقین: 0.2 ملیمەتر

هەواڵی پەیوەندیدار

قایمقامى ناوەنديی هەولێر: لە ٢٠٢٤ بڕی ١٠٥ تۆن دەرمان و ١٥٩ تۆن کاڵای بەسەرچوو دەستی بەسەردا گیراوە

سەڵاح

سەرۆك بارزانی لە ڕۆژی ئاڵای کوردستان پەیامێک بڵاودەکاتەوە

سەڵاح

کاتس: ئەردۆغان تورکیا بەرەو «سەرکێشییە مەترسیدارەکان» لە سووریا دەبات

سەڵاح