لە شەوی رابردووەوە لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان باران بەشێوەی پچڕپچڕ دەبارێت، لە سنووری چەمانکێ زۆرترین ڕێژەی بارانبارین تۆمار کراوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ئاماری بارانبارینی 24 کاتژمێری ڕابردووی بڵاوکردەوە، کە تێیدا زۆرترین ڕێژەی باران لە ناحیەی چەمانکێی سەر بە پارێزگای دهۆک تۆمار کراوە و گەیشتووەتە 16 ملیمەتر، هاوکات لەسەر ئاستی سەنتەری پارێزگاکان، لە دهۆک 6.1 ملیمەتر، لە سلێمانی 0.8 ملیمەتر و لە هەولێریش 0.6 ملیمەتر باران باریوە.
بەپێی خشتەی فەرمیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بڕی بارانبارین لە ناوچەکانی دیکەی پارێزگاکان بەم شێوەیە:
پارێزگای دهۆک:
• ئامێدی: 14 ملیمەتر
• شێلادزێ: 13.5 ملیمەتر
• مانگێش: 12 ملیمەتر
• بامەڕنی، سەرسەنگ، دێڕەلووک: 11 ملیمەتر
• زاویتە: 9 ملیمەتر
• کانی ماسی: 8 ملیمەتر
• شێخان: 7 ملیمەتر
• بجیل، دینارتە: 6.5 ملیمەتر
• سێمێل: 5.6 ملیمەتر
• باعدرێ: 5 ملیمەتر
• ئاکرێ، قەسڕۆک: 4 ملیمەتر
• بەردەڕەش: 3.3 ملیمەتر
• باتێفا: 3 ملیمەتر
• گردەسین: 2.1 ملیمەتر
• زاخۆ: 1.1 ملیمەتر
پارێزگای هەولێر:
• حاجی ئۆمەران: 5 ملیمەتر
• خەبات: 3.6 ملیمەتر
• چۆمان: 3 ملیمەتر
• سیدەکان: 2.5 ملیمەتر
• نازەنین: 1.8 ملیمەتر
• پیرمام، سۆران: 1.2 ملیمەتر
• شەقڵاوە، بارزان، مێرگەسۆر: 1 ملیمەتر
• خەلیفان: 0.9 ملیمەتر
• شەمامک: 0.6 ملیمەتر
پارێزگای سلێمانی:
• فرگە: 2.9 ملیمەتر
• سینەک: 1.4 ملیمەتر
• یاخسەمەر، قەرەداغ: 0.8 ملیمەتر
• بازیان: 0.6 ملیمەتر
• چەمچەماڵ، تەقین: 0.2 ملیمەتر

